All Sales Levels Courses
Definition
هەموو بزنسێک پێویستی بە فرۆشتن هەیە. بە بێ فرۆش، بزنسەکەش بونی نییە.
ئێمە هەلێکی نایاب ڕادەگەیەنین بۆ سەرکەوتن بەسەر هەموو ئەو ئاڵەنگاری و قورساییانەی تۆ لێیان دەترسیت. بە شێوەیەک، لە دوای تەواوکردنی کۆرسەکە، ئامادە دەبیت بۆ بەدەست هێنانی هەر جۆرێک لە کڕیار و فرۆشتنی شت و مەک پێیان بە ڕێگەیەکی دروست و پرۆفیشناڵانە. بۆیە، بە دڵنیاییەوە ئەم دەرفەتە بۆ تۆیە. خوێنەر بە.
ڕاگەیاندنی کۆرسی فێربونی فرۆشتن بە پێی ئاستە جیاوازەکان:
- ئاستی سەرەتایی: ئامادەبوون بۆ دەست بەکار بوون وەک نوێنەری کۆمپانیا و دامەزراوەکان
- ئاستی سەرەتایی: ئامادەبوون بۆ بوون بە بەشێک لە تیمی فرۆشتن
- ئاستی پێشکەوتوو: ئامادەبوون بۆ ڕاوێژکاری تیمی فرۆشتن
- ئاستی پێشکەوتوو: ئامادەبوون بۆ دەست بەکار بوون وەک سەرپەرشتیاری تیمی فرۆشتن
- ئاستی باڵا: ئامادەبوون وەک بەڕێوەبەری فرۆشتن
کۆرسەکە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە کە فرۆشی بە هەزارەها دۆلار کردووە بۆ دامەزراوەی جیاواز لە چەندین وڵاتی جیاواز و بەدەست هێنانی سەرکەوتنی نایاب.
ماوەی کۆرسەکان:
ئاستی سەرەتایی: ٤ کاتژمێر
ئاستی پێشکەوتوو: ٨ کاتژمێر
ئاستی باڵا: ١٠ کاتژمێر
بەشداربوو لە کۆتایی کۆرسەکەدا تاقی کردنەوەی پێ دەکرێت و بە شێوەیەکی مەیدانی هەڵدەسەنگێنرێت دەربارەی فێربونەکەی. ئەگەر لە کۆرسەکە بە سەرکەوتویی دەرچوو، ئەوا بڕێک لە تێچوی کۆرسەکەی بۆ دەگەڕێنرێتەوە لەگەڵ بڕوانامەی پەسەندکراو.
نرخی کۆرسی ئاستەکانی سەرەتایی:
پێشتر: ١٠٠،٠٠٠دیناری عێراقی
ئێستا: ٩٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
نرخی کۆرسی ئاستەکانی پێشکەوتوو:
پێشتر: ٢٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ئێستا: ٢٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
نرخی کۆرسی ئاستی باڵا :
پێشتر: ٥٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ئێستا: ٥٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
تێبینی:
١. هەر بەشداربوویەک بە سەرکەوتویی کۆرسەکە تەواو بکات و لە تاقی کردنەوەکان دەربچێت، ئەوا ١٥٪ بۆ ٣٠٪ ی نرخی کۆرسەکەی بۆ دەگەڕێنینەوە ( ڕێژەی گەڕاوە لە لایەن مامۆستای کۆرسەکەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ بەشداربوو دەکات).
٢. هەر بەشداربوویەک بەشداری لە زیاتر لە کۆرسێکدا بکات، داشکاندنی تری بۆ دەکرێت.
٣. ئەگەر تۆ کەسێکی کە حاڵەتێکی تایبەتیت هەیە و ناتوانیت لە ئێستادا پارەی بەشدار بوون بدەیت، بەڵام لە هەمان کاتدا باوەڕت بە تواناکانی خۆت هەیە و دەتەوێت بەشداربیت، ئەوا چیرۆکەکەی خۆتمان پێ بڵێ لەوانەیە بتوانین هاوکارت بین بە شێوەیەکی گونجاو.
دوا کات بۆ ناو تۆمار کردن: ٢٠٢٦/٥/١٠